رووداو دیجیتاڵ
مەحموود قوربانییەکی کۆڵبەرییە. نزیکەی ساڵێکە نیڤشکان بووە و لە جێگەدایە؛ ئەو دانیشتووی گوندی مەلهەمی سەڵماسە. پێشتر بە کرێکاری بژێوی ژیانی خێزانەکەی دابین کردووە، بەڵام بۆ ئەوەی داهاتی زیاتری دەستبکەوێت، بۆ کۆڵبەری روو دەکاتە سنوورەکانی بانە.
مەحموود عوسمانی لە 20-08-2022 لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە لە کاتی گەڕانەوە لە سنوور، کەوتە سەر مین و بە هۆیەوە پێیەکی و چاوەکانی لەدەستداوە. ئەو دەڵێت، ناچار بووە ئەو کارە بکات، سێ کچی هەن، بۆ بەخێوکردنی ئەوان ئەو رێگەیەی گرتووەتەبەر.
پزیشک بە مەحموود عوسمانییان راگەیاندووە، ئەگەری چاکبوونەوەی یەکێک لە چاوەکانی هەیە، بەڵام تێچووی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەو زۆرە. کەسیش نییە هاوکاری بکات. لەو کاتەوە نیڤشکان بووە، تێچووی بژێوی ژیانی زیاتر لەسەر دراوسێ و هاوگوندییەکانیەتی.
نزیکەی ساڵێکە، مەحموود عوسمانی منداڵەکانی خۆی نەبینیون. ئەو سێ منداڵی هەیە و دەڵێت، هیوای ژیانی ئەوەیە بتوانێت، گەورەبوونی منداڵەکانی ببینێت. هیوایەک کە بە هاوکاریی کەسانی خێرخواز، دەتوانێ بێتە دی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ