رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی نسیبینی مێردینی باکووری کوردستان بۆریی سەرەکیی ئاوی پاک تەقی و بەهۆیەوە بەشێک لە رێگەی سەرەکیی شارۆچکەکە ژێرئاو کەوت.
ئەو بۆرییە سەرەکییەی لە شارۆچکەی نسیبین کە ئاو بۆ شارۆچکەکانی ئارتوکڵو و قۆسەر دابین دەکات ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6-8-2025 شکا.
بەهۆیەوە بەشێک لە رێگاکە ژێرئاو کەوت و نیمچە لافاوێک دروستبوو.
ماوەیەک هاتووچۆ لە رێگەی سەرەکیی نسێبین وەستا.
تیمەکانی پەیوەندیدار گەیشتنە شوێنەکە و بۆرییەکەیان چاککردەوە، کێشە لەبەردەم هاتووچۆ نەما و ئاسایی بووەوە.
هاوکات ئاوی پاک کە لەسەر شارۆچکەکانی ئارتوکڵو و قۆسەر گیرابووەوە، دووبارە بەردرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ