جووتیارانی کورد و تورکمانی تۆپزاوا سوپاسی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەن

07-09-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جووتیارانی کورد و تورکمانی گوندی تۆپزاوا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، سوپاسنامەیەک پێشکێشی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەن لە بەرامبەر رووماڵ و گواستنەوەی هەواڵی کێشەکانی ئەو سنوورە.
 
گوندی تۆپزاوا تاکە ناوچەی کوردستانییە لە باشووری کەرکووک، ماوەیەک لەمەوبەر سوپای عێراق هەوڵیدا دەست بەسەر زەوییەکانیدا بگرێت، ئێستاش چاوی بڕیوەتە سەربازگە کۆنەکان تاوەکو لەو رێگەیەوە بێتە نێو گوندەکەیانەوە.
 
تۆڕی میدیایی رووداو، پیشەییانە بەردەوام هەواڵ و رووداوەکانی ئەو سنوورەی گواستووەتەوە و دەنگی جووتیاران و خەڵکی گوندەکەی بە لایەنی پەیوەندیدار گەیاندووە. جووتیارانی کورد و تورکمانی سنوورەکە سوپاسنامەکەیان لە رێگەی هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووکەوە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردووە.
 
ئەنفالی گەلی کوردستان لەلایەن رژێمی بەعسەوە، بە هەشت قۆناخ جێبەجێکرا، جگە لە ئەنفالی قۆناخی هەشتەم کە لە ناوچەی بادینان بوو، لە تەواوی پرۆسەکانی دیکەدا خەڵک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە دەبرانە تۆپزاوا و لەوێ جیادەکرانەوە؛ ژن و منداڵ دەبرانە دووبز و دواتر بۆ تکریت، بەساڵاچووانیش دەنێردران بۆ نوگرە سەلمان، گەنجەکانیش‌ رەوانەی بیابانەکانی سەماوە و عەرعەر دەکران.
 
ساڵی 1987 حکومەتی بەعسی عێراق، سەربازگەیەکی لەو گوندە دروستکرد و خەڵکی گوندەکەی دەربەدەر کرد. دوای ساڵی 2003 خەڵکی رەسەنی گوندەکە گەڕانەوە. بەڵام دەڵێن: "ئێستاش پیلانگێڕی هەیە لە دژیان".
 
تەنیا لە 10 رۆژی رابردوودا، دوو جار پەیامنێری رووداو چووەتە گوندە و دەنگی خەڵکی کورد و تورکمانی گوندەکەی گەیاندووە و ڤیتی، راپۆرتەهەواڵ و هەواڵ لەسەر گرفتەکانی ئەو سنوورە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و تورکی لە رووداو بڵاوکراونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە