رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵەی رۆژنامەڤانانی باشووری رۆژهەڵات (GGC) کە ساڵانە خەڵات بە میدیاکاران دەبەخشێت، ئەم ساڵ دوو پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی خەڵات کرد.
کۆمەڵەکە رۆژی شەممە 7-9-2025 لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە دابەشکردنی خەڵاتی میدیاکارانی ساڵ کرد و دەڵێت: "ئەم ساڵیش ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی میدیایی لە شارە جیاوازەکانی تورکیاوە لە کێبڕکێکەماندا بەشدار بوون، کە بە ئامانجی پەرەپێدانی کاری پیشەیی، بەرزکردنەوەی کواڵیتی هەواڵسازی رێکخرابوو. دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد لەلایەن ئەندامانی لیژنەی دادوەران، 12 بەرهەم بە شایستەی خەڵات دانران".
هەریەک لە عەبدولسەلام ئاکنجی و شەوکەت هەرکی لەلایەن کۆمەڵەی رۆژنامەڤانانی باشووری رۆژهەڵات بە شایستەی خەڵات زانران.
عەبدولسەلام ئاکنجی بە راپۆرتێک بەناوی 'ئاگرەکەی ئامەد و مێردین چیرۆکی تاڵتر لە مردنی جێهێشت' خەڵاتی یەکەمی کۆمەڵەکەی لە هەواڵی کوردی پێ بەخشرا.
هەروەها شەوکەت هەرکی، پەیامنێری رووداو خەڵاتی رێزلێنانی وەرگرت بۆ راپۆرتیکی بەناوی "چیرۆکی دوو برای بێ کەس و هەژار".
خەڵاتەکان بەناوی رۆژنامەڤان ئومیت ئۆزداڵ دابەشکران کە رۆژی 1-5-2025 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ