قەڵخانی دەستپاکی بەخشرایە ئەو پێشمەرگەیەی 9 ملیۆن دیناری گەڕاندەوە

07-11-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رێزلێنان و قەڵخانی دەستپاکیی بەو پێشمەرگەیە بەخشی، کە لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا 9 ملیۆن دینار پارەی زیادی پێدرابوو و گەڕاندییەوە، بەرپرسی راگەیاندنی دەستەکە دەڵێت: "ئەو پێشمەرگەیە نموونەیەکە بۆ دەستپاکی و دڵسۆزی." پێشمەرگەکەش گوتی: "من ئەو کارەم تەنیا بۆ ئاسوودەکردنی ویژدانم کردووە."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 7-11-2023، دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رێز و سوپاس و قەڵخانی دەستپاکیی بە بەشدار مەغدید حەمەد، پێشمەرگە لە بەڕێوەبەرایەتیی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان بەخشی، کە دوای وەرگرتنی مووچەی مانگی ئابی بەشێک لە کارمەندانی ئەو شوێنەی دەوامی تێدا دەکات لە بانکی منارە لە شاری هەولێر بڕی 9 ملیۆن دیناری زیاد پێدرابوو.
 
سەرخێل هاشم، بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ لە پای ئەو دڵسۆزی و دەستپاکییەی ئەو پێشمەرگەیە نواندی لەلایەن سەرۆکی دەستەکەمانەوە رێزلێنانی بۆ کرا و قەڵخانی دەستپاکیی پێدرا و سوپاسی کرا و بە نموونەیەک لە مەردایەتی و لێهاتووی و ئەمەکداری هەژمارکرا، چونکە دەریخست بە گەڕاندنەوەی ئەو پارە زیادەیەی وەریگرتووە، کەسێکە خۆی و پیشەکەی و ناوبانگی و کوردستانیشی خۆش دەوێت."
 
بەشدار مەغدید حەمەد، لەبارەی رێزلێنانەکەوە بە رووداوی گوت: "رێزلێنانەکە هاندانێکی باشە بۆ من، هەرچەندە من گەڕاندنەوەی ئەو پارەیەم بۆ ئاسوودەکردنی ویژدانی خۆم کردووە، نە بۆ راگەیاندن و نە بۆ ئەوە کردووەمە بڵاوببێتەوە، بەڵام من بە کارەکەم دڵخۆشم، متمانەی کەسانی دەوروبەرم لەدەست نادەم."
 
لەکاتی وەرگرتنی مووچەی ئەم مانگە، ئەو پێشمەرگەیە لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خۆی و هاوپیشەکانی لە بانکی منارە، 24 ملیۆن و 950 هەزار دیناری پێداربوو، کە نزیکەی 9 ملیۆن دیناری زیادبوو و دواتر گەڕاندییەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.