34 پاڵاوگەی نایاسایی لە دهۆک تێکدەدرێن

07-12-2022
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
کاتی تێکدانی چەند پاڵاوگەیەک لە ناوچەی پیشەسازیی کاشێ
کاتی تێکدانی چەند پاڵاوگەیەک لە ناوچەی پیشەسازیی کاشێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک پاڵاوگەی نایاسایی لە کۆمەڵگەی پیشەسازیی کاشێ لە دهۆک تێکدران کە ساڵانێک بوو خەڵكی سنوورەکە داوایان دەکرد تێکبدرێن. قایمقامی سێمێل دەڵێت، 45 پاڵاوگە لە سنوورەکە هەن و 34یان تێکدەدرێن. گوتیشی، 11 پاڵاوگەی دیکە ئاگادارکراونەتەوە کە کێشەی پاشماوە و بۆنی پاڵاوگەکەیان چارەسەر بکەن.
 
بەشێک لە خەڵک و دانیشتووانی گوند و کۆمەڵگەکانی دەوروبەری پاڵاوگەکان خۆشحاڵن بە تێکدانی پاڵاوگەکان، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، ئەو پاڵاوگانە بۆنێکی ناخۆشیان هەبوو و، ئەوانیان بێزارکردبوو.
 
زێرەڤان سۆفی، هاونیشتمانی بە رووداوی گوت، "بە شەو بۆن دەهات، بەیانییان هەڵدەستاین بۆنێکی ناخۆش دەهات، لەبەر بۆنی ناخۆش کە واماندەزانی بوتڵی غازە، چەندین جار لە خەو هەڵدەستام کە دەچووم سەیرم دەکرد، دەردەکەوت بۆنی کاشێیە [پاڵاوگەکانی کاشێ]."
 
مەهدی ساڵح، هاونیشتمانییەکی دیکەی سنوورەکەیە و باس لەوە دەکات، "پێشتر بۆنمان بۆ دەهات، بەڵام ئێستا بۆنەکە نەماوە، داوا دەکەین بابەتەکە جددی بێت و سوپاسیان دەکەین."
 
خاوەن پاڵاوگەکان دەڵێن، خەرجییەکی زۆریان کردووە. سەلاح کۆچەر، خاوەنی یەکێک لە پاڵاوگە تێکدراوەکانی کاشێ بە رووداوی گوت، "بە بێ بڕیاری دادوەر بووە، ئەگەر بڕیاری دادوەر دەربچێت ئەوا رێزی لێدەگرین. لە هەمووی کەمتر هەر یەکێک لە ئێمە دوو تا سێ ملیۆن دۆلاری لێ خەرجکردووە. ئەمە ستەمێکی گەورەیە."
 
کاشێ ناوچەیەکی پیشەسازیی گەورەیە و دەکەوێتە رۆژئاوای شاری دهۆک، چەندین کارگەی جیاوازی تێدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامەنووسان: بەرژەوەندیی گشتی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، "بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو و دوور لە هەر کۆتوبەندێک بۆ کاری میدیایی." داواش لە رۆژنامەنووسان دەکات، بەرژەوەندیی گشتی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزن