حکومەت: پشووی رۆژی یەکشەممە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

07-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەبۆنەی رزگارکردنی عێراق لە داعش، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 10ـی کانوونی یەکەم، لە سەرجەم فەرمانگەکانی عێراق پشووی فەرمی بێت. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لەو رۆژەدا لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەوام ئاسایی دەبێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 7-12-2023، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دەوامی رۆژی یەکشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2023، رایگەیاند، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بە بۆنەی رزگارکردنی خاکی عێراق لە چەتەکانی تیرۆریستی داعش کە رۆژی سەرکەوتنە، بکرێت بە پشووی فەرمی."
 
هاوکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووەکەوە رایگەیاند، "رۆژی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان دەوام ئاسایی دەبێت و پشوو نییە."
 
رۆژی 10ـی کانوونی یەکەمی 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی داعشدا راگەیاند، لە دوای سێ ساڵ شەڕی سەخت لەگەڵ چەکدارانی ئەو رێکخراوە کە لە 10ـی حوزەیرانی ساڵی 2014 هێرشیان کردە سەر مووسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا و دواتر یەک لەسەر سێی خاکی عێراقیان خستەژێر رکێفی خۆیانەوە.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە