پێشبینی دەکرێ لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان باران و لە 9 پارێزگاش بەفر ببارێت

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێکی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان و 8 پارێزگای تورکیا باران ببارێ.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە حەوتی کانوونی یەکەمی 2025 لە کەناراوەکانی دەریای سپی، رۆژهەڵاتی دەریای سپی، پارێزگاکانی باکووری کوردستان و دەوروبەری ئیستەنبووڵ، بورسا، کۆجائەلی و یاڵۆڤا، باکووری باڵکئەسیر، رۆژهەڵاتی ئانتالیا و باشووری ئەرزەڕۆم باران دەبارێت. لە دەوروبەری جۆلەمێرگ و شرنەخ ـی باکووری کوردستانیش بارانەکە زۆر بەخوڕ دەبێت.
 
کەشناسی تورکیا، بۆ پارێزگاکانی سەمسوور، چەولیگ، بەدلیس، ئامەد، خارپێت، ئەرزینگان، ئەرزەڕۆم، جۆلەمێرگ، مەڵەتی، مێردین، مووش، سێرت، دێرسم، وان، ئێلیهـ و شرنەخ ـی باکووری کوردستان و ئیستەنبووڵ، ئادانا، باڵکئەسیر، بیلەجیک، بورسا، یاڵۆڤا، مێرسین و کۆجائەلی تورکیا ئاگاداریی کۆدی زەردی دەرکرد.
 
پێشبینی دەکرێت لە چەولیگ، ئەرزەڕۆم، وان، شرنەخ، بەدلیس، ئەرزینگان، جۆلەمێرگ، مووش و دێرسم ـی باکووری کوردستان بەفر ببارێت.
 
لە ناوچە بەرزەکانی رۆژهەڵاتی دەریای رەش و باکوور و رۆژهەڵاتی باکووری کوردستان، پێشبینیی بەستن و شەختە دەکرێت.
 
کەشناسیی تورکیا، هەروەها بۆ رۆژهەڵاتی دەریای سپی، رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵی ناوەڕاست و ناوچە بەرزەکانی دەریای رەش هۆشداریی هەڵکردنی بای بەهێزی دا. هۆشداری دراوەتە هاووڵاتییان کە لە کاتی هاتووچۆدا پابەندی رێنوێنییەکان بن.
 
شارەزایانی کەشناسی ئاماژە بەوەدەکەن، بەپێی نەخشەی پێشبینییەکان، ئەگەری هەیە زستانی ئەمساڵ بەفر و بارانێکی زۆر ببارێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت