رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندێکی عەفرین و دوای ئەشکەنجەدانی سێ کەسی خێزانەکە، پارە؛ زێڕ و مۆبایلیەکانیان دزیون.
مستەفا شێخۆ، چالاکڤان و خەڵکی عەفرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، شەوی هەینی، 5ـی ئەم مانگە، ژمارەیەک چەکدار لە گوندی "مەمالا"ـی ناحیەی راجۆ لە عەفرین هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاونیشتمانییەک بەناوی حەمید یوسف و ئەشکەنجەی خۆی و خێزان و کچەکەیان داوە.
بە گوتەی مستەفا شێخۆ، چەکدارەکان حەمید یوسف کە تەمانی 75 ساڵە و هاوژینەکەی کە تەمەنی 65 ساڵە لەگەڵ کچە 35 ساڵانەکەیدا پێکەوە بەستووەتەوە و بە تووندی ئەشکەنجەیان داون.
ئەو چالاکڤانە عەفرینییە دەڵێت، چەکدارەکان "900 دۆلار، بازنگێکی زێڕ و مۆبایلیان لەنێو ماڵەکەدا دزیوە و هەڵاتوون."
هەرچەندە ئەو هاونیشتمانییانە سکاڵایان لە پۆلیسی ناحیەی راجۆ تۆمار کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکان دەستگیر نەکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ