بوومەلەرزەیەک لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان روویدا

08-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان روویدا. 
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاژێر 04:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 08-01-2025، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای ئەرزەڕۆم روویداوە و شارۆچکەی حەسەن کەلەهـ چەقی بوومەلەرزەکە بووە.
 
بەگوێرەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 14.81 کیلۆمەتر بووە و لە هەمان ناوچە سێ پاشلەرزەش تۆمارکراون. 
 
بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستی پێکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە. 
 
لە 6ـی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویاندا. بوومەلەرزەکان 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە برینداربوون.
 
بوومەلەرزەکان زیانی گەورەیان بە بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و سووریاش گەیاند، بەتایبەتی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.