تورکیا گیانلەدەستدانی گەریلایەکی لە گارە راگەیاند

08-02-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی دەوڵەتی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنێکیی دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیا لە چیای گارەی هەرێمی کوردستان، گەریلایەک بە ناوی یونس دەمیر بە ئامانجگیراوە و گیانی لەدەستداوە.
 
هەر بەگوێرەی ئەو ئاژانسە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، یونس دەمیر، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە و لە تورکیا ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی تیرۆرە.
 
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، "شڤان گەڤەر" کۆدناوی یونس دەمیرە و میت پێشتر ناوی ئەو گەریلایەی خستووەتە لیستی ئامانجەکانییەوە. هەروەها لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆڵەوە داواکراوە. 
 
ئاژانسەکەی تورکیا هەروەها دەڵێت، یونس دەمیر بەتایبەتی راسپێردرابوو بۆ بەرپەرچدانەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-قوفڵ. ئەو مەشقی بەو گەریلایانە کردووە کە بەرەنگاری سوپای تورکیا دەبنەوە و هاوکات بەرپرسی پلاندانان و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بووە لە عێراق. بەگوێرەی هەمان سەرچاوە دەمیر لەوکاتەدا لە ئامادەکاری بووە بۆ ئەوەی گورز لە سەربازانی تورکیا بوەشێنێت. بەڵام دەزگای هەواڵگریی تورکیا لەڕێی ئۆپەراسیۆنێکەوە کە بە "ئۆپەراسیۆنی خاڵ" دەناسرێت، دەمیری کردووەتە ئامانج.
 
تاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێک لەلایەن میدیای نزیک لە پەکەکە لەمبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
 
بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی چنگ - قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.