رووداو دیجیتاڵ
لەنێو ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە، کەسێک بە چەک خاڵی خۆی دەکوژێت و دواتر هەڵدێ.
هەینی، 08-03-2024، ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "کاژێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، کەسێک لەبەر تیژڕۆیی بە ئۆتۆمبێل، لەنێو بازاڕی تەقتەق لەگەڵ خاڵی دەبێتە دەمەقاڵەیان و دواتر بە گولـلە خاڵەکەی خۆی دەکوژێت".
کوژراوەکە ناوی حەسەن حوسێنە و تەمەنی 45 ساڵە. ئاسۆ مستەفا دەڵێت، "بکوژەکە هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن".
هاوکات، شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمی کوژراوەکە، بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە و دەرکەوتووە سێ گولـلەی بەرکەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ