لە مەریوان خێزانێکی سێ کەسی و کۆرپەیەک گیانیان لەدەستدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەدلین قاسم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، خێزانێکی کورد بەهۆی بۆردوومانێکی ئاسمانیی ئەمریکا/ئیسرائیلەوە کە بنکەیەکی سوپای پاسدارانی کردبووە ئامانج، گیانیان لەدەستدا و خانووەکەیان بەسەریاندا رووخا.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی "هەنگاو" بڵاویکردوونەتەوە، رۆژی 07-03-2026، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا/ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە کە پێکهاتوون لە: فەرزاد بازرگان (34 ساڵ) خەڵکی گوندی "دەرێ"ی مەریوان، میترا جەلیلاوی (30 ساڵ) خەڵکی شاری ئەهواز و کارەن بازرگانی تەمەن 4 ساڵ.
 
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ماڵی ئەم خێزانە لە نزیک ناوەندێکی سەربازیی سوپای پاسداران بووە؛ لە کاتی بۆردوومانکردنی ئەو ناوەندەدا، خانووەکەیان بەسەریاندا رووخاوە و هەر سێکیان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها دەرکەوتووە کە "میترا" لە مانگی نۆیەمی دووگیانیدا بووە و چاوەڕێی لەدایکبوونی کۆرپەکەی بووە، بەڵام ئەویش لە سکی دایکیدا گیانی لەدەست داوە.
 
بەهۆی ئەوەی زۆربەی بنکە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچە نیشتەجێبووەکانەوە نزیکن، نیگەرانییەکی زۆر لای هاووڵاتییان دروست کردووە و ترسیان لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی هاوشێوەی مەریوان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە