دەست بە خاوێنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کراوە و زیاتر لە هەفتەیەکی پێویستە

08-05-2024
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
قەیسەریی هەولێر. وێنە: رووداو
قەیسەریی هەولێر. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

جووڵە و قەرەباڵخییەکی بەرچاو دەبیندرێت، وەک ئەوەی ژیان گەڕابێتەوە بازاڕی قەیسەریی هەولێر، بەڵام زۆرینە دووکاندارانی بازاڕەکەن کە پەرۆشی ئێستا و خاوێنکردنەوەی دووکانەکانیانن.
 
نەورۆز ئیسماعیل 40 ساڵە لەو بازاڕەیە، دووکانی خۆی و سێ برای و دوو مامی بە تەواوی سووتاون و هیچیان بۆ دەرنەچووە. ئەو خەیاتە و دەڵێت، "هەموو دووکانەکانمان پڕی قوماشە، هەریەکەو لە دوو دەفتەر زیاتر زیانمان پێگەیشتووە. ئیدی کرێی خەڵک و جلی خەڵکمان لەلایە. ئەو هەموو جلوبەرگەمان دووریوە، هەمووی سووتا."
 
تاوەکو دەچیتە نێوجەرگەی بازاڕ، کاریگەریی ئاگرەکە و زیانەکانی زیاتر بەرچاو دەکەون. لێزان فەوزی، دووکاندار دەڵێت، "زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار زیانم پێگەیشتووە. خوا خێری هەندێک کەس بنووسێت بەشێکیان بۆ دەرباز کردم، بەڵام بەگشتی زیانی زۆرمان بینی."
 
دووکاندارێکی دیکە بەناوی خالید محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، "چەند زووتر بێینەوە سەر کار، باشترە. ئیش و کارمان راوەستاوە و زەریبە، کرێ خانوو، کرێ دووکان و مەسروفی منداڵمان لەسەرە."
 
لەگەڵ ئەوەی هەوڵ بۆ کردنەوەی قەیسەریی هەولێر دەدرێت، کەچی هێشتاش دووکاندار دەبیندرێن کەلوپەلەکانیان ببەنە دەرەوەی بازاڕ.
 
دووکاندارێک باسی لەوە کرد، کارەبای بەشێک لە بازاڕەکەیان ئیش پێکردووە و بووەتە هۆی شۆرتی کارەبا و کەوتنەوەی ئاگرێکی بچووک.
 
لە ئاگرکەوتنەوەکەی 5ی ئایار، 224 دووکان و 7 کۆگا سووتان. بەپێی زانیارییەکان، خاوێنکردنەوەی گشتیی بازاڕەکە زیاتر لە هەفتەیەکی پێویستە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن