رووداو دیجیتاڵ
لە مەریوان کوڕێکی 17 ساڵان؛ باوک، دایک و خوشكی خۆی کوشت. پۆلیس رایگەیاند، بکوژەکەیان دەستبەسەر کردووە.
عەلی ئازادی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سنە رایگەیاند، بکوژی سێ ئەندامی خێزانێکیان لە مەریوان دەستبەسەرکردووە کە کوڕی ماڵەکەیە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوە داناوە بەهۆی کێشە و ناکۆکیی خێزانی، باوک، دایک و خوشکەکەی کوشتووە.
محەممەد نەزەریی 43 ساڵان و هاوژینەکەی بێگەرد ساڵحیی 38 ساڵان و مەهنا نەزەری کە تەمەنی 12 ساڵ بوو، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە گەڕەکی نۆبەهاری مەریوان کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، کوڕەکە تەمەنی 17 ساڵانە و دوای گەڕانەوە لە قوتابخانە تەقەی لە دایک و باوک و خوشکەکەی کردووە.
بە گوتەی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سنە، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، بکوژ دوو جۆر چەکی پێبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ