میدیای ئێرانی چ نازناوێكیان بە نێچیرڤان بارزانی داوە؟

08-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زیاتر لە 80 میدیای فەرمی و نافەرمیی ئێران، هەواڵی سەردانی سێ رۆژە و كۆبوونەوەكانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان بڵاوكردەوە و چەند نازناوێکی جیا و سەرنجڕاكێشیان بۆ داناوە.
 
ماڵپەڕی هەواڵیی میهر، بە چەند جۆرێک ناوی بردووە، دوایینجار بە "سیاسەتڤانی كورد" ناوی هێناوە، هەروەها نووسیویەتی: پاش 13 ساڵ لە دیداری سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان "بارزانی گەنج" لەگەڵ رێبەری باڵای ئێران كۆبووەوە.
 
هەروەها لە شوێنی دیكە نووسیویەتی، "بارزانی كەسێتی دیپلۆماتی و میانڕەوی كوردی عێراقە".
 
ماڵپەڕی تیجارەت نیوز، لەكاتێكدا وەسفی ئەو ژوورەی كردووە كە رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران تێیدا كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجامداوە و بە ژووری دۆستانە ناوی بردووە، لە وەسفی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی: هەنگاوێكی هۆشیارانە، جوان، شایستە و هیوابەخشانەی ناوە.
 
رۆژنامەی شەرق، كۆبوونەوەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و نێچیرڤان بارزانی لەو شوێنە بە گرنگ وەسفكردووە و نووسیویەتی: كۆبوونەوەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لەو ژوورە نەبوو كە بەرپرسانی بیانی لێی كۆدەبنەوە، بەڵكو لە ژووری كۆبوونەوەكانی بەرپرسانی ئێران ئەنجامدرا.
ئەوە جگە لەوەی رۆژنامەی شەرق بە مانشێتی گەورە نووسیویەتی، "باڵیۆزی ئاشتی هەرێم لە تارانە".
 
ماڵپەڕی عەسر ئیران، هەنگاو و كارەكانی نێچیرڤان بارزانی بە مام جەلال بەراورد كردووە و نووسیویەتی، "نێچیرڤان بارزانی كە تایبەتمەندی و توانا كەسییەكانی لەگەڵ دۆستەكانی فراوانن، توانای بڕواپێهێنان و نەرمونیانی و دیپلۆماسییەتی جەلال تاڵەبانی بیر دەهێنێتەوە".
 
رۆژنامە و ماڵپەڕی مەشریق وەكو نوێنەری عێراق ناساندوویەتی و نووسیویەتی، "سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ تاران نیشانەی ئەوەیە لە هەموو بوارەكاندا و لەگەڵ هەموو لایەن و نەتەوە و ئایینزاكانی عێراقە".
 
هەروەها لە شوێنێكی دیكە نووسیویەتی: رووداوێكی گرنگی راگەیاندنی عەرەبی و كوردییە لە عێراق.
 
ماڵپەڕی هەم میهەن ئۆنلاین، بە نێونیشانی "سەردانی بارزانی هۆی قووڵبوونەوەی پەیوەندییەكانی عێراق و ئێرانە"، لە زاری یەكێک لە ئەندامانی لیژنەی سیاسەت و ئاسایشی نیشتمانی نووسیویەتی، "بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لەنێو كۆمەڵگەی عێراقەوە سەركەوتووە بۆ سیاسەتڤان، كاریگەری لەسەر سیاسەتی عێراق و كورد هەیە".
 
ماڵپەڕی 7ی سوبح رێكپۆشیی نێچیرڤان بارزانی سەرنجی راكێشاوە و نووسیویەتی، "سیاسەتڤانی رێكپۆش" وەفای بۆ ئێران هەیە.
 
جگە لەوەی نووسیویەتی: نێچیرڤان بارزانی كە نەوەی مەلا مستەفای بارزانییە، یەكێكە لە گرنگترین سەركردەكانی كوردستانی عێراق.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات؛ 'هاوخەم و هاوپشتتانین'

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئەمڕۆ سەرەخۆشیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە لە رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان.