ژنێکی دووگیان لە رووها بە تەقەی خۆشی برینداربوو و کۆرپەکەی لەدەستدا

08-05-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی سەرێکانی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، ژنێکی دووگیان بە تەقەی خۆشی برینداربوو و کۆرپەکەی لەدەستدا، دوو کەسیش بە تۆمەتی تەقەکردن دەستبەسەر کران.
 
زمزم ئۆزدەمیر، سکی سێ مانگ بوو. شەوی 6ی ئایار لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی خوشکەکەی بوو، لە ئەنجامی تەقەی هەڕەمەکی گولـلەیەک بەر سینگی کەوت و بە سەختی بریندار بوو.
 
ئۆزدەمیر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی جەیلانپنار. دواتر بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر ژیانی رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاریی زانکۆی حەرران کرا لە ناوەندی شاری رووها. سەرباری دەستوەردانی پزیشکی، کۆرپەکەی لەدەستدا و ژیانی خۆیشی هێشتا لە مەترسیدایە.
 
دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، رۆژی سێشەممە 7ی ئایار، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی "ج. ک" و "ف. ک" دەستبەسەر کران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی رێکارەکانی سەرژمێریی گشتیی

16 هەزار مامۆستا لە هەرێمی کوردستان بۆ سەرژمێریی گشتی گرێبەستیان بۆ دەکرێت

بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێویستی بە 120 هەزار مامۆستایە، بەپێی بەڕێوەبەری گشتیی ئاماری سلێمانی، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 16 هەزار مامۆستایان پێویستە و وەزارەتی پەروەردە دەستنیشانیان دەکات.