بە مووشەک کەمپی جێژنیکان لە هەولێر بۆردوومان کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی باڵای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، شەوی رابردوو کەمپێکیان لە نزیک بالیسان و بەیانی ئەمڕۆش کەمپی جێژنیکان بە درۆن و مووشەک بۆردوومان کراون.
 
کاوە بەهرامی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی ناوەندی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نزیک کاژێر 07:30ـی ئەمڕۆ بە مووشەک کەمپی جێژنیکان لە سنووری هەولێر بۆردوومانکرا".
 
کەمپەکە شوێنی کەسوکاری پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەی رۆژهەڵاتی کوردستانە. کاوە بەهرامی گوتی: "هێرشەکە بە یەک مووشەک بووە و زیانی گیانی نەبووە".
 
بەرپرسی ناوەندی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گوتیشی: "شەوی رابردوو بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر سنووری بالیسان لە هەولێر، هاوکات نزیکەی 4 مووشەک لەلایەن هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە، هیچیان زیانی گیانییان نەبوو".
 
لەگەڵ بەردەوامیی ئاگربەست و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، هێرشە درۆن و مووشەکییەکان دژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیادیان کردووە، هەر لەم مانگەدا چەند هێرشێک دژی سنووری کۆیە و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای هەولێر، هەروەها هێرش کراوەتە سەر کەمپی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیتەر گالبرێس،دیپلۆماتکاری پێشووتری ئەمریکا

پیتەر گالبرێس بۆ رووداو: دادگاییکردنی عەجاج پەیامێکی بەهێزە بۆ هەموو تاوانبارانی ئەنفال

پیتەر گالبرێس، ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییەی کە ساڵی 1988 یاسای (بەرگرتن لە جینۆساید)ـی نووسی و یەکەم کەس بوو لە جیهاندا کۆمەڵکوژیی کوردانی وەک جینۆساید ناساند، رایدەگەیێنێت کە دادگاییکردنی (عەجاج)، یەکێک لە تۆمەتبارانی کەیسی ئەنفال، پەیامێکی بەهێزە بۆ هەموو تاوانبارانی جەنگ.