لە هەولێر پلان دادەنرێت رێڕۆیی تایبەت بە پاسکیلسواری لە شەقامەکان دروست بکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
پلان بۆ دانانی رێڕۆیی نوێ بۆ پاسکیلسواری لە هەولێر دادەنرێت
پلان بۆ دانانی رێڕۆیی نوێ بۆ پاسکیلسواری لە هەولێر دادەنرێت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مام جاسم، ئەو پیاوە تەمەن 57 ساڵەی کە لە گەنجێتییەوە پاسکیلەکەی هاوڕێی رێگەی دوور و نزیکی بووە، ئێستا لە شەقامەکانی پایتەخت دا هەست بە ئارامی ناکات. ئەو کە قژی لەسەر زین و سوکانی پاسکیلەکەی سپی کردووە، دەڵێت زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان و نەبوونی رێڕۆی تایبەت، هاتوچۆکردنی زەحمەت کردووە.
 
جاسم خدر، کە یەکێکە لە پایسکلسوارە دێرینەکانی هەولێر، باس لەو مەترسییانە دەکات کە رۆژانە رووبەڕووی دەبنەوە و دەڵێت: "کێشەی سەرەکیی من نەبوونی شەقامێکی تایبەتە بە پاسکیلسواری. زۆرجار شوفێرەکان، بەتایبەت شوفێری تەکسییەکان، رەچاوی ئێمە ناکەن و دەشکێنەوە سەرمان، هیچ یارمەتیمان نادەن."
 
مژاری سوودەکانی پاسکیلسواری و ئەو مەترسییانەی لە شەقامەکان دا بەرەوڕووی ئەم وەرزشە و شێوازە تەندروستەی هاتووچۆ دەبنەوە، بووە مژاری سەرەکیی بەرنامەی (دکتۆر ئاراس) لە رووداو. ئەم دەنگدانەوەیە تەنیا لە چوارچێوەی شاشەدا نەمایەوە، بەڵکو بەرپرسانی پارێزگای هەولێری هێنایە سەر هێڵ.
 
رۆژی پێنجشەممە، بەرپرسانی پارێزگای هەولێر لەسەر نێوەڕۆکی بەرنامەکە لەگەڵ دێسکی تەندروستیی رووداو کۆبوونەوە. ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان مێژوویەکیان لە کارکردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە هەیە و گوتی: "ماوەی سێ ساڵە سەرقاڵی دانانی پلانێکین بۆ دروستکردنی رێڕۆی تایبەت بە پاسکیلسواری لە هەولێر. ئێمە هەوڵەکانی رووداویش بەرز دەنرخێنین کە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ کارەکانی ئێمە."
 
دکتۆر ئاراس برادۆستی، بەرپرسی دێسکی تەندروستیی رووداو، جەختی لە گرنگیی بوونی ژێرخانی گونجاو بۆ شارێکی مۆدێرن کردەوە و رایگەیاند: "هیچ شارێکی مۆدێرن بەبێ رێڕۆیی پیادە و پاسکیلسواری بەرەوپێش ناچێت. ئێمە لە رووداو پلانێکی تایبەتمان بۆ گرنگیدان بە پایسکلسواری هەیە."
 
بە گوێرەی ئەو پلانەی لە ئارادایە، لە ئەگەری پەسندکردنی کۆتایی نەخشە و دیزاینەکان، بڕیارە سەرەتا لە پارکەکانەوە دەستپێبکرێت. لە قۆناخەکانی دواتریشدا، شەقامە سەرەکییەکانی وەک 30 مەتری، 60 مەتری و 100 مەتریی پایتەخت، رێڕەو و شوێنی تایبەتیان بۆ پاسکیلسواران تێدا دروست دەکرێت، تاوەکو مام جاسم و هاوشێوەکانی بتوانن بەبێ ترس لە ئۆتۆمبێلەکان، بە شاردا بسووڕێنەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیان؛ شاندێکی باڵا سەردانی بەغدا دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەستپێکردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵا بۆ ئەو مەبەستە کۆببنەوە و دواتریش بچنە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دارایی کۆببنەوە.