لە پاوە کۆڵبەرێک کوژرا و شەشی دیکە بریندار بوون

08-07-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری نەوسوودی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و شەشی دیکەش بریندار بوون.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود سەر بە شاری پاوە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و بەهۆیەوە حەوت کۆڵبەر بریندار بوون. یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی ئەیوب محەممەدی دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی پاوە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
 
ئاژانسی کۆڵبەر نیوز کە هەواڵی تایبەت بە کۆڵبەران بڵاودەکاتەوە، رایگەیاند، هەر حەوت کۆڵبەرەکە خەڵکی گوندی زیرانن لە ناوچەی کڵاشی جوانڕۆ و شەش کۆڵبەرەکەی دیکەش لە نەخۆشخانەی پاوە چارەسەر دەکرێن.
 
بەپێی ئاماری ئەو ئاژانسە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 34 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 236 کەسیش بریندار بوون. 20 کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان خوار 18 ساڵە.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.