رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان باران دەبارێت.
کەشناسیی تورکیا بۆ هەشت پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا هۆشداریی با و باهۆز و بارانی بەخوڕی داوە.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی تەمموزی 2025، لە پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس و وانی باکووری کوردستان باران ببارێت.
هەمان هۆشداری بۆ پارێزگاکانی گوموشهانە، بایبورت، ئارتڤین، ترابزۆن و ریزەی تورکیاش دراوە.
کەشناسیی تورکیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە و کێشەی هاتووچۆ، وریای خۆیان بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ