هەدەپە کۆنگرەی نائاسایی دەبەستێت

08-08-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆنگرەی نائاسایی خۆی ببەستێت و چاوەڕوان دەکرێت هەوڵەکانیش بە ئاراستەی یەکگرتنەوەی ئەو پارتە لەگەڵ پارتی چەپی سەوز - یەسەپە بن. 
 
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەدەپە رۆژی 7-8-2023 بە سەرۆکایەتیی میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتەکە لە ئەنقەرە کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 27ی مانگ کۆنگرەی نائاسایی ببەستن و چاوەڕوان دەکرێت تێیدا بڕیار بدر‌ێت هەدەپە لە چوارچێوەی یەسەپەدا درێژە بە کاری خۆی بدات. بەشێک لە میدیاکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، رەنگە هەدەپە بڕیار بدات خۆی هەڵبووەشێنێتەوە. 
 
هاوکات پارتی چەپی سەوز - یەسەپە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا کۆنگرە دەبەستێت و چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری زۆر لە پەیڕەوی نێوخۆیدا بکات. 
 
بەر لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حیزبەکەی، میتحەت سانجار کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی سازکرد و رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا "بڕیاری مێژوویی دەدرێت و لەژێر رۆشنایی ئەو بڕیارانەیشدا هەنگاوی نوێ دەنێین و دەچینە قۆناخێکی نوێ".  
 
سانجار باسی لەوەشکرد، هاوسەرۆکانی ئێستا خۆیان لەو کۆنگرەیەدا بەربژێر ناکەن. 
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیادا کە لە 14ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەچوو، هەدەپە بەهۆی بەردەوامبوونی پرۆسەی دادگەییکردنی لە ئەگەری داخستنی، بەناوی پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) بەشدار بوو و لەم خولەی پەرلەماندا خاوەن 62 کورسییە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.