رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی مامۆستا جه‌مال بابان، نووسه‌ر و مێژوونووسى ناودارى كورد دەکات و دەڵێت، به توانا و لێهاتوويى و به خامه‌يه‌كى كارامه‌وه خزمه‌تێكى زۆرى له بوارى نووسينى وێژه‌يى و مێژووييدا كردووه.
لە پرسەنامەیەکدا کە ئەمڕۆ هەینی، 8-9-2023 بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بۆ كۆچى دوایی مامۆستا جه‌مال بابان "سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و له نووسه‌رانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم بيخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
لە باسی کارەکانی مامۆستا جەمال بابان دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنووسێت: "به توانا و لێهاتوويى و به خامه‌يه‌كى كارامه‌وه، ته‌مه‌نێكى درێژى به نووسين به‌خشى و خزمه‌تێكى زۆرى له بوارى نووسينى وێژه‌يى و مێژووييدا كردووه. به‌رهه‌مه به‌پێزه‌كانى، به‌شێكى به‌رچاو له په‌رتووكخانه‌ى كورديدا ده‌گرن."
جەمال بابان ناوی تەواوی جەمال عەبدولقادر عەزمی بەگ بابانە، یەکێکە لە نەوەکانی ئیبراهیم پاشای بابان، کوڕێک و سێ کچی هەیە و دامەزرێنەری سەنتەری رۆشنبیریی بابان بووە لە سلێمانی.
مامۆستا جەمال بابان لە ساڵی 1927 لە شاری سلێمانی دایکبووە، لە ساڵی 1950 کۆلێژی مافی زانکۆی بەغدای تەواوکردووە و لە ژیانیدا لە پاڵ نووسین و کتێبەکانیدا، چەندین پۆستی وەرگرتووە، لەوانە لە ساڵی 1970 بووەتە یەکەم سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە ساڵانی شەستەکاندا سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بووە.
ئەو شاعیر و مێژوو نووسە، بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی و ئەمینداری گشتیی کۆڕی زانیاریی کورد، بەڕێوەبەری دەزگای رۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردییش بووە لە بەغدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ