رووداو دیجیتاڵ
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەنزیک ناحیەی سلێمان بەگ لەسەر رێگەی کەرکووک - بەغدا فەرماندەی فیرقەیەکی سوپای عێراق و پێنج ئەندامی خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا.
رۆژی 8-9-2023، ئاراز جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەددین، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ کە بەیانی ئەمڕۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و دواتر پێکدادانی پێنج ئۆتۆمبێلی دیکەشی لێکەوتەوە، شەش کەس گیانیان لەدەستدا، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن."
رووداوەکە لەنزیک ناحیەی سلێمان بەگ لەسەر رێگەی کەرکووک - بەغدا روویداوە.
سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەکان، ئاراز جەلال گوتی: "ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن، سەرۆکی خێزانەکەش کە لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، فەرماندەی فیرقەیەکی سوپای عێراقە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ