گەنجێکی کورد دەبێتە باڵاکورتترین پیاوی جیهان

09-10-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
ئەفشین لەگەڵ دایک و باوکی
ئەفشین لەگەڵ دایک و باوکی
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەفشین قادرزادە، گەنجیکی کوردی خەڵكی بۆکانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە کەمتر لە 65 سانتیمەتر بووە باڵاکورتترین پیاوی جیهان، بۆیە بە هەڵپەڕكێ دڵخۆشیی خۆی دەربڕی. 
 
ئەفشین قادرزادە، باڵاکورتترین پیاوی جیهان ئامانجی ئەوەیە کە ناوی لە تۆماری گینسی جیهانی بۆ باڵاکورتترین پیاوی جیهان تۆمار بکرێت و دەڵێت، "من ئەفشینم، خەڵکی بۆکانم، تەمەنم 22 ساڵە، باڵام 64.7 سانتیمەترە."
 
باڵای ئەفشین کە بە شێوەیەکی ستاندارد پێوانە کرا دەرکەوت 64.7 سانتیمەترە، ئەویش شادومانی خۆی بۆ ریکۆردەکە بە کەمێک هەڵپەڕکێ دەربڕی.
 
دایک و باوکی ئەفشین دەڵێن، خولیای کوڕەکەیان بوون بە پزیشک و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلە و بەهیوان ئەم ریکۆردە دەرگەی خۆشبەختی بە رووی ئەفشین بکاتەوە.
 
ئیسماعیل قادرزادە، باوکی ئەفشین باس لەوە دەکات، "سوپاسی خودا دەکەم کە یارمەتیداین ئەفشین گەورە بکەین، ئێستا خەڵکی ئێران و جیهانیش ئەفشینیان خۆشدەوێت. دەچینە هەر لایەک خەڵک ئەفشینمان لێدەبەن وەک بڵێی منداڵی خۆیانە. سوپاسی خوا دەکەین کە ئەم دیارییەی پێبەخشین".
 
لە تۆماری گینسدا خاوەنی ریکۆردی باڵاکورتترین پیاوی جیهان کە 70 سانتیمەترە، ئێدوارد هێرناندێزی کۆڵۆمبییە، بۆیە چاوەڕێدەکرێت دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی ئەفشیندا، ناوی لە کتێبی گینس تۆمار بکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەژماری من

هەژماری من: ئەوانەی سبەی ناویان لە لیستی مووچەیە تاوەکو نیوەڕۆ پارە دەچێتە سەر هەژمارەکانیان

پڕۆژەی (هەژماری من) دەڵێ، ئەو مووچەخۆرانەی سبەی ناویان لە لیستی مووچە هەیە و لە پڕۆژەکەدا تۆمارکراون، تاوەکو نیوەڕۆ پارە دەچێتە سەر هەژماریان. بەگوێرەی ئامارەکان، ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا ناویان تۆمارکردووە.