نێچیرڤان بارزانی و عەبادی کۆبوونەوە؛ کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران

08-10-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەولێر پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقی فیدراڵ و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، کرد.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشووترى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد."
 
دەشڵێت، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و به‌شداريى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە