رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە قوربانییانی رووداوی ئاگرەکەی سۆران دەکات. نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆنیش لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قسەی کرد و "لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى راسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو رێكارێكى پێويست بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە دەکات و "هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌ر يارمه‌تى و هاوكارييه‌كى پێويستى برينداران و به‌ركه‌وتووان."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قسەی کردووە و "ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو رێكاريكى پێويست بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه."
ئەم شەوی هەینی، 8-12-2023، ئاگر لە باڵەخانەیەک لە قەزای سۆران کەوتەوە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەک مامۆستا بووە، تائێستا بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بە برینداری لە نەخۆشخانەن.
لەبارەی رووداوەکەوە، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بە رووداوی راگەیاند، "بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمشەو 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیان پیاو و چواریان ئافرەتن".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران گوتی، لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە پێکدەهێندرێت. گوتیشی، "سەرجەم قوربانییەکان بەهۆی نەبوونی ئۆکسجینەوە خنکاون و هیچیان نەسووتاون".
دەقی پەیامەکە:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌دوادچوون بۆ ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ى سۆران ده‌كات
ئيمشهو هه‌ينى 2023/12/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵاخانهيهكى سۆران كرد كه له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك له نيشتهجێبووانى گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌ر يارمه‌تى و هاوكارييه‌كى پێويستى برينداران و به‌ركه‌وتووان.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێكاريكى پێويست بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ