ئەحمەد شەرع پەیوەندیی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد؛ "كورد سەرەكییە لە سووریا"

09-01-2026
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ هەینی، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە سەرۆک بارزانییەوە کردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە.
 
ئەحمەد شەرع، وەکو بارەگای بارزانی دەڵێت، ئەوەی دووپات كردەوە كە "كورد پێكهاتەیەكی رەسەن و سەرەكیی گەلی سووریایە و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی سووریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتمانی و سیاسی و مەدەنییەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی دیکەی سووریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێروانینەی ئەحمەد شەرع هەبووە و "پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك راگەیاند كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن. هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی راوێژ و هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو رەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەک و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی".
 
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
 
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆکی سووریا، ئەحمەد ئەلشەرع.
 
رۆژی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026، ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆكی سووریا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە كرد.
 
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە. هەروەها سەرۆک شەرع ئەوەی دووپات كردەوە كە كورد پێكهاتەیەكی رەسەن و سەرەكیی گەلی سووریایە و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی سووریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنیەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سووریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە.
 
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێروانینەی سەرۆک شەرع هەبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک راگەیاند كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن. هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی راوێژ و هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو رەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەک و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک ژمارەیەک پاسپۆرتی عێراقیی بەدەستەوەیە. وێنە: ئەرشیڤ

نوێکردنەوەی پاسپۆرت پێش تەواوبوونی وادەی خۆی لە 200 هەزارەوە کرایە 50 هەزار دینار

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، نوێکردنەوەی پاسپۆرت پێش کاتی یاسایی و لەسەر خواستی خاوەنەکەی، رسوماتەکەی لە 200 هەزار دینارەوە کراوەتە 50 هەزار دینار. بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت، بڕیارەکە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە