نێچيرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ تۆم باراک: هەرێمى كوردستان فاكتەرى ئارامى و سەقامگيرى دەبێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەبێت.
 
دیدارەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 23-2-2026 بوو لە هەولێر.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونەوەکەدا، جۆشوا هاريس، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ عێراق ئامادەی بوو، "پەيوەندييەكانى ئەمريكا لەگەڵ عێراق و هەرێمى كوردستان، دواپێشهاتەكانى بارودۆخى سووريا و پرۆسەى سياسى لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران".
 
"شاندى ميوان پێزانينيان بۆ رۆڵى سەرۆك نێچيرڤان بارزانى لە هەوڵە ديپلۆماسييەكانى بۆ سەقامگيريى ناوچەكە و هێوركردنەوەى ئاڵۆزييەكان و رێككه‌وتنى نێوان ديمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا دەربڕى. لاى خۆيه‌وه‌ سەرۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردەوە كە هەرێمى كوردستان وەك هەميشە فاكتەرى ئارامى و سەقامگيرى دەبێت"، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
 
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، تەوەرێكى ديكەى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "له‌مباره‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيیانه‌ى كێشه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا، كرده‌وه‌".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی مادە دەست بەسەرداگیراوەکانی ئۆپراسیۆنەکە

لە وان و جۆلەمێرگ دەست بەسەر 406 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا لە پارێزگاکانی وان و جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، دەست بەسەر 406 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و هەزاران حەبی قەدەخەکراودا گیراوە.