باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە سەردانی دەم پارتی کرد

09-02-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە سەردانی تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری هاوسەرۆکانی دەم پارتی کرد.
 
ئەمڕۆ هەینی، 9ی شوباتی 2024، یورگن شولتس باڵیۆزی ئەڵمانیا بە یاوەری شاندێک سەردانی ناوەندی سەرەکی دەم پارتی کرد لە ئەنقەرە. 
 
شاندەکە لەلایەن بەردان ئۆزتورک هاوگوتەبیژی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی پێشوازی لێکرا. 
 
دەم پارتی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی باڵیۆزی ئەڵمانیا لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە بارەی پێشهاتەکانی رۆژەڤ و ناوچەکە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە