لە هەولێر سێ خانمە پەیامنێری رووداو خەڵات دەکرێن

09-03-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە رێوڕەسمێکدا ژمارەیەک خانمە پەیامنێری لە هەولێر خەڵاتکرد، سێ خانمە پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لەنێو ئەوکەسانە بوون کە خەڵاتیان پێدرا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 09-03-2022 بە بەشداریی پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەشێک لە پەیامنێران و خانمە رۆژنامەڤانە چالاکەکانی شاری هەولێر.
 
لە رێوڕەسمەکەدا هەڵەبجە سەعدوون، دڵنیا رەحمان و پەیام سەربەست بەهۆی راپۆرتە مەیدانییەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا خەڵاتی رێزلێنان پێبەخشرا. 
 
هەڵەبجە سەعدوون لە 2ـی ئایاری 2021ـەوە وەکو پەیامنێر لە تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. خولیایەکی زۆری بۆ کاری پەیامنێری هەیە، راپۆرتەکانی زیاتر لەسەر رەوشی ئاوارەکانە لە هەرێمی کوردستان.
 
دڵنیا رەحمان، لە 1ـی کانوونی یەکەمی 2018ـەوە پەیامنێری رووداوە، لە ماوەی کارکردنیدا بە سەتان راپۆرتی جیاوازی ئامادە کردووە و گرنگییەکی تایبەت بە ئامادەکردنی بابەتە هەستیارەکان دەدات.
 
پەیام سەربەستیش لە مانگی 1ـی ساڵی 2019 ـەوە لە رووداو وەکو پەیامنێر کار دەکات، ئەو رووماڵی چەندین رووداوی گرنگی لەنێوخۆ و دەرەوەی وڵات کردووە

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە