رێگەی جۆلەمێرگ - چەلێ داخرا

09-05-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێگەی سەرەکیی شاری جۆلەمێرگ و شارۆچکەی چەلێ بەهۆی ئەو تاشە بەردانەی لە شاخەکە کەوتنە خوارەوە، داخرا. چەند رۆژێکە لە پارێزگای جۆلەمێرگ ـی باکووری کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت. 
 
کاژێر 22:00ـی شەوی چوارشەممە، 08ـی ئایار لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان جۆلەمێرگ و چەلێ، لە نزیک کانی بەرد، ئەو تاشە بەردانەی لە شاخ کەوتنە خوارە، رێگەکەیان گرت.
 
هاووڵاتییەک بەناوی زەلال ئاچار بە بارهەڵگرە بچووکەکەیەوە لەناو بەردەکاندا گیری خوارد و ناچار بوو بارهەڵگرەکەی لە شوێنی خۆی بەجێبهێڵێت و لە شوێنی رووداوەکە دوور بکەوێتەوە. کەوتنەخوارەوەی تاشەبەردەکان زیانی زۆری بە رێگەکە گەیاندووە.
 
بەهۆی مەترسیی کەوتنەخوارەوەی بەرد، هێشتا دەست بە لابردنی بەردەکانی سەر رێگەکە نەکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە