رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمیی بۆ به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کورستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچيرڤان بارزانى پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر رۆشناييى داواكاريى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، بڕيارى دا به هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى خورماڵ له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى خورماڵ.
ئه‌م بڕياره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "له ئه‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو رێكاره ئيدارييه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستپێده‌كه‌ن. به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته هۆى باشتربوونى ره‌وشى ناوچه‌كه له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه و خزمه‌تى زياتر به خه‌ڵك و هاووڵاتييانى ده‌كات."
رۆژی 30-07-2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای راسپاردنی وەزیری ناوخۆ لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی بە قەزاکردنی خورماڵ، لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە راسپێردراوە.
خورماڵ سەر بە پارێزگای ھەڵەبجەیە و کەوتووەتە باکووری رۆژهەڵاتی شارەکە و نزیکی ناوچەی ھەورامانە.
یەکێک بوو لە چوار ناحیەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کە تاوەکو ئێستا پارێزگاکە تەنیا یەک قەزای هەبوو ئەویش ناوەندی هەڵەبجە بوو.
جگە لە هەڵەبجە و خورماڵ، سێ ناحیە لە سنووری پارێزگاکەدا هەن؛ بیارە، بەمۆ و سیروان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ