کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

09-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاژێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو دوو رۆژەدا پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبنەوە.
 
بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 09-05-2024 ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت. پلەی گەرماش بە نزیکەی 1 تاوەکو 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
 
سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی هەینی، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت. 
 
بە گوێرەی کەشناسی، پلەی گەرمای رۆژی هەینی بە نزیکەی 1 تاوەکو 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی هەینی:
 
هەولێر: 28
سلێمانی: 25
دهۆک: 28 
زاخۆ: 29
هەڵەبجە: 28
کەرکووک: 31
سۆران: 25
حاجی ئۆمەران: 14
گەرمیان: 32
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە