پۆلیسی هەولێر: ئەوانەی ئۆتۆمبێلی دزراویان لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەفرۆشت، دەستگیرکران

09-05-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە ئۆتۆمبێلیان دەدزی، دوای دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لە رێگەی ئۆنلاینەوە، دەیانفرۆشتنەوە.
 
کارزان ساڵح موشیر، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی گوت، "ئەو دوو کەسە دانیشتووی دەرەوەی هەولێرن، بەڵام لەنێو شاری هەولێر دەستگیرکراون، ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان."
 
پۆلیسی هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو تۆمەتبارانە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوو کەس بە ناوەکانی (ص.خ.م) و (د.ئا.م) کە خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرن، بەشێوەی گرووپ دەستیان بە دزینی ئۆتۆمبێل کردووە. 
 
پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە: "ئەو کەسانە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان دزیوە، دەستکاریی تابلۆی رەسەنی ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە و لە رێگەی ئۆنلاینەوە بە هاونیشتمانیان فرۆشتوونەتەوە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیس، ئەو دوو تۆمەتبارە بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەولێر بەپێی مادەی 456 لە یاسا سزادانی عێراق دەستگیرکراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.