رووداو دیجیتاڵ
کارۆخ گەنجێکی هەولێرە و نزیکەی 40 وڵات گەڕاوە. لە وڵاتانی ئەورووپاوە بگرە تاوەکو ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. ئەو ئێستا لە پێشانگەی گەشتوگوزارە لە هەولێر و یەک بە یەک لەگەڵ کۆمپانیاکان گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی شوێنێکی دیکە بدۆزێتەوە و گەشتی بۆ بکات.
کارۆخ سینیاکی دەڵێت، "من حەزم لێیە پرسیار بکەم، لەبارەی جێگای نوێ، ئایا لۆکەیشنی نوێ کوێ هەیە ئەوانن پێمان بڵێن تاوەکو بچین گەشتی بۆ بکەین، یان خزمەتگوزاری جوانتر، باشتر و دەوڵەمەندتر. هیوادارم زۆر لەم جۆرە پێشانگایانە بکرێنەوە تاوەکو خەڵکی بیانی بە کوردستان ئاشنا ببن و ببینن زۆر لەوە دەوڵەمەندترە کەلە سۆشیاڵ میدیا بینیویانە."
کارۆخ سینیاکی لە بەلجیکا دەژی و زوو زوو سەردانی کەسوکاری دەکات لە هەولێر. ئەم کوڕە گەنجە پیشەی مۆدێلی بڕاندە گەورەکانی ئەوروپایە، کارەکەی خەونی هەمیشە گەشتکردنی بۆ هێناوەتە دی.
کارۆخ سینیاکی باس لەوە دەکات، "هەمووجار دەڵێم گەشتکردن جوانترین ئەزموونی ژیانە، لە گەشتکردن فێری ئەدەب، کولتوور، زمان، جلوبەرگی ئەو وڵاتە، خواردنی ئەو وڵاتە و کەشوهەوای ئەو وڵاتە دەبی، برادەرم هەیە و خەڵکم ناسیوە لە ماوەی هەفتەیەک یەک دەفتەر دۆلاری خەرج کردووە. خەڵکیش هەیە وەکو خۆم کە ئەزموونی ژیانم هەیە لە ماوەی هەفتەیەک 300 دۆلارم خەرجکردووە بە تیکتی فڕۆکە، هۆتێل، خواردن و هەموو شتێکەوە ئەمە دەکەوێتە سەر کەسایەتی کەسەکە ."
لە هەموو جێگەیەک یەکەم شت چاو بڕیادەدات کە تۆ دەڕۆیتە وڵاتێک هەر لە سەرەتای فڕۆکە دێیتە خوارەوە، گرنگە واتە لە فڕۆکەخانەوە گرنگە تاوەکو دوایین لۆکەیشن و دوایین جێگە کە لێیدەگەڕێیتەوە."
پەیامنێری رووداو: کارۆخ ئەمە خانووێکە یەکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەشتیاری درووستکراو، سەیرێکی شێوەکەی بکە، زۆر سادە قوڕیان بەکارهێناوە، پێت وایە ئەم جۆرە کە زیاتر مۆرکێکی کوردی پێوە دیارە سەرنجی گەشتیاری بیانی رابکێشێت؟
کارۆخ سینیاکی: بەدڵنیاییەوە شتێکی سادە و ساکار، فۆلکلۆری، جوان، خۆش، گەشتیاریش هەر ئەوەی دەوێت.
پەیامنێری رووداو: ئەمە شوێنێکی دیکەیە ە ناوچەی گەشتیارییە لە کوردستانی خۆمان، لە یەکێک لە چیاکانە و زیاتر گرنگی بە گەشتیاری زستانە دەدەن، ئەم بیرۆکەیەت پێچۆنە؟
کارۆخ سینیاکی: واو، یەکەمجارمە ئەو شوێنە ببینم، بەڕاستی بەڕاستی جیاوازە زۆر زۆر خۆش و زۆر سەرنجراکێشە.
پەیامنێری رووداو: بۆچی نەمانتوانیوە شوێنێکی ئاوا بەبازاڕکردنی زیاتری بۆ بکەین بۆئەوەی گەشتیاری بۆ بێت، پێتوایە ئێمە هێشتا کێشەمان هەیە لە شێوازی بەبازاڕکردنی شوێنە گەشتیارییەکانمان؟ یاخود چی بکەین تاوەکو گەشتیاری ئەورووپی بێن بۆ ئەم شوێنە؟
کارۆخ سینیاکی: گەشتیار: من پێموایە ئەرکی هەموو تاکێکی کوردە رێکلام بۆ ئەو شوێنانە بکات، بەڕاستی بە خەڵکی بیانی پیشانبدەین کە شوێنی وامان هەیە لە رێگەی سۆشیال میدیا و تەلەڤیزیۆن و پێگوتن. هەر کەسێک بەڕێگەی خۆی، چونکە ئەمە ئێستا ئەو وێنانەی کە من دەیبینم لێرە و ئەم شوێنە، باوەڕناکەم هیچ کەسێک هەبێت بڵێت حەزم لێی نییە.
پێشانگەی گەشتیاری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رۆژی پێنجشەممە کۆتاییهات و لە کۆی سێ رۆژی پێشانگەکە زیاتر لە 43 هەزار کەس سەردانی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ