پەیام سەربەست پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر.
بەشداری لە خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی رووداو كردووە. بۆ یەكەمجار لە رووداو لە كانوونی یەكەمی 2018 دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووە.
پەیام سەربەست پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر.
بەشداری لە خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی رووداو كردووە. بۆ یەكەمجار لە رووداو لە كانوونی یەكەمی 2018 دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووە.
150 قوتابی و مامۆستای قوتابخانەکانی سابیس لە هەولێر، قۆڵیان لێ هەڵماڵی و ئەمڕۆ شەممەیان بۆ خزمەتکردنی ژینگەی بەنداوی بەستۆرە تەرخانکرد. ئەوان بە دروشمی "لە دەستمانەوە بۆ خاکەکەمان" دەستیاندایە خاکەناس و 150 دارە زەیتوونیان لە دەروازەی بەنداوەکە چاند.
یونس عەباس 25 ساڵ پێش ئێستا لە گوندێکی بادینان بە رووخسارێکەوە لەدایکبوو، کە نیوەی بە کاری خودا وەک نیشان پێستێکی رەشی موودارە. ئەو کوڕی دایک و باوکێکی هەژار و برای سێ کچ و سێ کوڕە، ساڵانێکە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت بۆ رووخساری، بەڵام هەژاری و دەستکورتی نەیهێشتووە دەستی بگاتە چارەسەر
کاژێر 12:15 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 7ی نیسانی 2026، دەنگی تەقینەوەی درۆن و بڵێسەی ئاگر شەوی تاریکی لە دانیشتووانی گوندی زەرگەزەوی کرد بە رۆژی رووناک، درۆنێک بەر ماڵی هاونیشتیمانییەکی گوندەکە کەوت و ژن و مێردێکی لە شیرینیی خەودا شەهید کرد
لەجیاتی زەنگی کەنیسە و گۆرانیی جەژن، ئەم ساڵ کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر دەنگی مووشەک و سیستمی بەرگریی ئاسمانیدا پێشوازییان لە جەژنی هەستانەوە کرد.
لە بەردەوامیی شەوی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا، جارێکی دیکە ئاسمانی هەولێر بووەوە ئامانجی درۆنی "گرووپە لەیاسا دەرچووەکانی عێراق". کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو، درۆنێک لە چاوتروکانێکدا بنمیچی کافتریایەکی لە شەقامی ئیسکان بڕی و لەنێو کافتریاکەدا کەوتە خوارەوە؛ ئەو شوێنەی کە جێگەی کات بەسەربردنی گەنجانی شارەکەیە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بە درۆن هێرش کرایە سەر هێزەکانی زاگرۆس لە بناری قەزای خەلیفانی سنووری پارێزگای هەولێر.
لە هەشتەم شەوی رەمەزاندا و لە دوای نوێژی تەراویح، لە ناحیەی رزگاریی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی تەقەکردنەوە 2 کەس کوژران. یەکێک لە کوژراوەکان پێشمەرگەیە و تەنیا بۆ ناوبژیوانی چووەتە شوێنی رووداوەکە، کوژراوی دووەمیش برای بکوژەکەیە.
ژنێکی هەژار کە لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی ناوخۆیی لە رەمەزانی رابردوو دا دەرکەوتووە، خاوەنی کەناڵەکە تۆمەتبار دەکات بەوەی بەشێک لەو کۆمەکە داراییانەی بردووە کە بۆی هاتوون. خاوەنی کەناڵەکەش دەڵێت: "ئەگەر بەڵگەیان هەبێت سەرم لە موو باریکترە".
لە ماوەی كاركردنیدا لە تۆڕی میدیای رووداو، ڤیتی و فیچەری جۆراو جۆری ئامادەكردوون و بەخێرایی لە كاركەیدا پێشدەكەوێت.
لە ئایاری 2019 لەگەڵ تیمێك لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بۆ وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەندین فیچەری لەسەر ژیان و شوێنەوارە مێژووییەكان و پێشكەوتوویی چین لەڕووی تەكنەلۆژییەوە ئامادەكردن و بڵاوكرانەوە.
لەلایەن میدیای هۆڵەندییەوە وەك نموونەی گەنجێكی سەركەوتوو، كە كار بۆ دەزگایەكی راگەیاندنی بەنێوبانگی وەك تۆڕی میدیایی رووداو دەكات، لەسەری نووسراوە.
پەیام سەربەست، لە ساڵی 1997 لە شاری هەولێر لەدایكبووە.
لەساڵی 2018 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەندازەی كارەبا لە كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە و، پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی بەشەكەی بەدەستهێناوە.
لەگەڵ ژمارەیەك رێكخراوی مەدەنی كاریكردووەو، لە هەڵمەتەكانی هاندانی خوێندنەوەدا بەشداربووە.