تاوەکو ئێستا 850 حاجیی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە سعودیە

34 خولەک له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، تاوەکو ئێستا 850 حاجی بە سەلامەتی گەیشتوونەتە خاکی سعودیە. باسی لەوەشکرد: "ئەمشەو 150 حاجی دیکەی پاریزگای دهۆکیش دەگەن".
 
رۆژی شەممە، 9ـی ئایاری 2026، رۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا زیاتر لە 850 حاجیی کوردستان بە سەلامەتی گەیشتوونەتە خاکی سعودیە و کاروانێکی دیکەش بڕیارە ئەمشەو بگەن".
 
بە گوتەی بەرپرسی راگەیاندنی حەج لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 حاجی پارێزگای هەولێر گەیشتوون، ئەمڕۆ کاروانێکی پارێزگای دهۆکیش گەیشتووە کە ژمارەیان 150 حاجی بوو. گوتیشی:"بڕیارە ئەمشەو 150 حاجی دیکەی پارێزگای دهۆکیش بگەنە سعودیە".
 
رۆژگار جەعفەر دەڵێت: "بەپێی خشتەی دیاریکراو، تاوەکو رۆژی 17-05-2026 تەواوی حاجییانی کوردستان دەگەنە سعودیە. لە ئێستاشدا هەموو تیمەکانمان بە باشترین شێوە و بە پێشوازییەکی گەرمەوە، چاوەڕێی گەیشتنی حاجییانن."
 
7ـی ئایاری 2026، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ حەجی ئەم ساڵ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە