بکوژی ئەو هونەرمەندە کوردەی لە ئیستەنبووڵ کوژرا بە زیندانی تاهەتایی سزادرا

09-07-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دادگەی ئیستەنبووڵ بە تاوانی کوشتنی 'جیهان ئایماز'ی هونەرمەند، سزای زیندانی تاهەتایی بەسەر محەممەد جایمازی بکوژدا سەپاند.
 
جیهان ئایمازی تەمەن 30 ساڵ کاژێر 19:00ی رۆژی 2ی ئایاری 2023 کاتێك لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبووڵ لە کەنار دەریا میوزیکی دەژەنی و گۆرانی دەگوت، محەممەد جایماز داوای گوتنی گۆرانیی (بۆت دەمرم تورکیام)ـی لێکرد.
 
لەبەر ئەوەی جیهان ئایماز داواکارییەکەی پەسند نەکرد، دەمەقاڵێ لە نێوانیان روویدا. محەممەد جایماز بە چەقۆ جیهان ئایمازی بریندار کرد و خستیە نێو ئاوەوە.
 
دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی، جیهان ئایماز لە نێو ئاوەکە دەرهێنرا و گوێزرایەوە نەخۆشخانە و دواتر لەوێ گیانی لەدەستدا.
 
تاوانبار لە شوێنی رووداوەکە هەڵهات، بەڵام دواتر لەلایەن تیمەکانی ئاسایشەوە دەستبەسەرکرا.
 
محەممەد جایماز لە دادگەی سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵ دادگایی کرا و سزای زیندانی تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.
 
جیهان ئایماز خەڵکی شارۆچکەی دیگۆر سەر بە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان بوو و لە ساڵی 2021ـەوە لە شەقامەکانی ئیستەنبووڵ گۆرانی دەگوت. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.