لە کۆیە تەقە لە ماڵی کەسێک کرا و هاونیشتمانییەک کوژرا

10-11-2024
وێنەی هاونیشتمانییە کوژراوەکەی کۆیە
وێنەی هاونیشتمانییە کوژراوەکەی کۆیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو لە کۆیە تەقە لە ماڵی هاونیشتمانییەک کرا و کوژرا.
 
سەڵاح سەید عەوڵڵا تەمەنی 74 ساڵ بوو، تەقە لە ماڵەکەی کراوە و بە گوتەی تەندروستیی کۆیە بۆ رووداو، شەش بۆ حەوت گولـلەی بەرکەوتووە و ماڵەکەیشی ئاگری گرتووە.
 
رووداوەکە لە گەڕەکی زانست روویداوە. شیروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە رووداوی گوت، تەرمەکەی گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و دەرکەوتووە شەش بۆ حەوت گولـلەی بەرکەوتووە.
 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراو و بکوژەکە ناسیاوییان لەگەڵ یەکدی هەبووە. کوژراو کاری فرۆشتنی قوماشی کردووە.
 
هێشتا نازانرێت هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە چییە، بەڵام باس لەوە دەکرێت بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە