رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی دەنگدانی تایبەتی تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن، رێژەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان 60%ـە.
بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەموو بازنەکانی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ 60% بووە.
لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک رێژەی دەنگدان بەم شێوەیە:
هەولێر: 77%
سلێمانی: 78%
دهۆک: 76%
کەرکووک: 61%
لەسەر ئاستی باشووری کوردستان، زۆرترین رێژەی دەنگدان بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن لە سلێمانی بووە کە 78%ـە و کەمترینیش لە کەرکووک بووە کە 61%ـە.
لە پارێزگاکانی عێراق رێژەی دەنگدان بەم شێوەیە:
بەغدا - رەسافە: 47%
نەینەوا: 68%
دیالە: 69%
ئەنبار: 57%
بەغدا - کەرخ: 57%
بابل: 60%
کەربەلا: 55%
واست: 53%
سەلاحەدین: 59%
نەجەف: 48%
قادسیە: 57%
موسەننا: 51%
زیقار: 57%
میسان: 52%
بەسرە: 52%

لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین رێژەی دەنگدان لە دەنگدانی تایبەت، لە دیالە بووە کە 69%ـە و کەمترینیش لە بازنەی بەغدا - رەسافە بووە کە 47%ـە.
بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن، زۆرترین رێژەی دەنگدان لە دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازنەی سلێمانی بووە و 78% بووە، کەمترینیش لە بازنەی بەغدا - رەسافە بووە کە 47% بووە.
هاوکات رێژەی دەنگدانی ئاوارەکانیش بەگشتی 38% بووە، زۆرترین رێژەی دەنگدانی ئاوارەکان لە هەولێر و کەمترینیش لە دهۆک بووە، بەم شێوەیە:
دهۆک: 38%
هەولێر: 49%
سلێمانی: 40%
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ