جێگری پارێزگاری لوڕستان: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکان گەیشتە 144 کەس

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری لوڕستان دەڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە، 144 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کوژراون کە 64ـیان سڤیلن.
 
ئەمڕۆ هەینی 20-03-2026، سەعید پوورعەلی، جێگری پارێزگاری لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوایین ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر پارێزگاکە راگەیاند.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، 101 جار هێرشکراوەتە سەر 64 ناوچەی لورستان و لە ئەنجامدا 80 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 64 کەسی سڤیل کوژراون. 
 
وەک سەعید پوورعەلی گوتی، لە سەرەتای جەنگەوە  دوو هەزار و 427 کەس لە پارێزگاکە بریندار بوون کە 266ـیان هێزی ئەمنی و دوو هەزار و 161ـیان سڤیلن.
 
بەگوتەی جێگری پارێزگاری لوڕستان، 20٪ـی کوژراو و برینداران ژنن و بچووکترین کوژراو کۆرپەلەیەکی تەمەن پێنج مانگ بووە و بەتەمەنترینیشیان پیاوێکی تەمەن 91 ساڵان بووە.
 
جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێی ناوەتە 21ـەم رۆژەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەم ساڵی لووتکەی یەکێتیی ئەورووپا.

یەکێتیی ئەورووپا لەژێر سێبەری جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؛ مەترسییەکانی وزە و هەڵوێستی وڵاتان

سەرکردەکانی ئەورووپا بەڕوونی پەیامی ئەوە دەدەن کە نایانەوێت تێوەگلانی راستەوخۆیان لەم شەڕەدا هەبێت، بەڵام لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، بە تووندی بەرۆکی بەرژەوەندییەکانی یەکێتییەکەی گرتووە و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بووەتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئابوورییەکانیان.