ئەو باندەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەشتیاری بیانییان دەڕفاند، دەستگیرکران

09-12-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی قەرارگەی هەمزەی سوپای پاسداران دەستبەسەرکردنی باندێکی چوار کەسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند کە تۆمەتبارن بە رفاندنی گەشتیارانی بیانی لەو سنوورە.
 
رۆژی شەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2023، عەلیئەکبەر پوورجەمشیدیان، فەرماندەی قەرارگەی هەمزەی هێزی وشکانیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە میدیای ئێرانی راگەیاند "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ باندێکمان دەستگیرکرد کە کاریان رفاندنی گەشتیارانی بیانی بوو لە ناوچە سنوورییەکانی شاری خۆی."
 
عەلیئەکبەر پوورجەمشیدیان دەڵێت "لەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار کەسی سەرەکی ئەو باندە کە کاریان رفاندنی گەشتیاری بیانی، ئەشکەنجەدان و بەزۆر وەرگرتنی پارە بوو لێیان، لە ناوچەی سنووری قوتوور لە شاری خۆی گیران."
 
هەواڵی گرتنی ئەو باندە لەکاتێکدایە 16-11-2023 دوو گەنج بە ناوەکانی رەوا جەعفەر و ئاکار بەڕێز کە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەریی تەندروستی چووبوونە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن باندێکەوە رفێنران و دوای پێنج رۆژ لە راگرتن و ئەشکەنجەدانیان، لە بەرامبەر 11 هەزار دۆلاری ئەمریکی ئازادکران.
فەرماندەی قەرارگەی هەمزەی سوپای پاسداران روونی نەکردووەتەوە، ئاخۆ ئەو باندەی لە پارێزگای ورمێ دەستگیرکراون، پەیوەندییان بە کەیسی رفاندنی ئەو دوو گەنجەی باشووری کوردستانەوە هەیە یان نا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە