لە پارێزگای لوڕستان هۆشداری لەبارەی وشکەساڵی دەدرێت

10-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رێکخراوی ناوچەیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، بەهۆی کەمبارانی ئاوی بەنداوەکانی لوڕستان 75 لەسەد کەمیانکردووە و دوو بەنداو لەو پارێزگایە بە تەواوی وشکبوون.
 
ئەحمەد گودەزری، جێگری سەرۆکی رێکخراوی ناوچەیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای لوڕستان باس لە مەترسییەکانی کەمبارانیی ئەم ساڵ لەو پارێزگایە دەکات و دەڵێت، بڕی ئاوی بەنداوەکانی لوڕستان 75 لەسەد کەمیکردووە و تەنیا بەو 25 لەسەد ئاوەی لە بەنداوەکاندا ماون، دەتوانن ئاوی خواردنەوەی پارێزگاکەی پێ دابین بکەن. 
 
دەشڵێت، کەمبارانی بووەتە هۆی وشکبوونی بەنداوەکانی کەزنار و خانئاوا لە لوڕستان و بەنداوی حەوزیانی ئەلیگودەرزیش لە دۆخێکی خراپدایە و ئەگەری هەیە تاوەکو هاوین بە تەواوی وشک بکات.
 
بەگوتەی ئەحمەد گودەزری، ئەم ساڵ لە پارێزگای لوڕستان بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو 42 لەسەد و بەراورد بە درێژماوەش 56 لەسەد کەمیکردووە و دۆخی رووبار و بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە بە تەواوی کەوتوونە دۆخی هۆشدارییەوە. "ئەمساڵ پارێزگای لوڕستان چوارەمین ساڵی وشکەساڵییەتی و پێشبینی دەکرێت هاوینی داهاتوو، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ و پیشەسازی، بە تەواوی کێشەی لێبکەوێتەوە."
 
ئەحمەد گودەزری باس لە قەدەخەکردنی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانە دەکات کە پێویستییان بە ئاوی زۆرە و دەڵێت، رێگە بە جووتیاران نادرێت برنج، پەتاتە و چۆنەر بچێنن، چونکە بەرهەمهێنانیان پێویستی بە ئاوی زۆرە و لە وشکەساڵیدا ئەو ئاوە دابین ناکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە