رووداو دیجیتاڵ
له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌ياندا بۆ ئه‌مريكا، رۆژى هه‌ينى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رفراوانيان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مريكى له كۆشكى سپى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى- پێنتاگۆن ئه‌نجامدا بۆ گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى دوا پەرەسەندنەکان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مريكادا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له ئامۆس هۆکستاين، گه‌وره راوێژكارى جۆ بايدن بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان له كۆشكى سپى، ئه‌زرا زيا، بريكارى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ ئاسايشى سڤيل، ديموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ، دانيێل شاپيرۆ، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى بەرگری بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، به‌ڕێوه‌چوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌كاندا پرسى وزه و گرنگيى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی پێکهاتەکان و ئاوارەکان، ئازاديی رادەربڕین و مافه‌كانی مرۆڤ، جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌ززه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆيان له‌باره‌يه‌وه كرا.
شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێکدێت لە فەوزی هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى، فه‌لاح مسته‌فا، ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا، به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تى، به ياوهريى خاتوو تریفه عه‌زیز نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتن، بۆ ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مريكى له سه‌ردانێكى چه‌ند رۆژيداين بۆ ئه‌مريكا.



کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ