رووداو دیجیتاڵ
لە شاری سەرپێل زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، ماتۆرێک خۆی بە ستوونێکی کارەبادا دەکێشێت و بەهۆیەوە دوو سەرنشینی ماتۆرەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستدەدەن.
میرحەسەن رەحیمی، قایمقامی سەرپێل زەهاو رایگەیاند، رووداوەکە شەوی دووشەممە لە نێو شاری سەرپێل زەهاو بووە و "بەهۆیەوە دوو مێرمنداڵی تەمەن 14 و 17 ساڵان گیانیان لەدەستداوە."
قایمقامی سەرپێل زەهاو گوتی، "رووداوەکە بەهۆی تیژرۆیی بووە و ماتۆرسوارەکە نەیتوانیوە ماتۆڕەکە کۆنترۆڵ بکات، بۆیە خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشاوەتەوە و ئەو کارەساتەی لێکەوتووەتەوە."
بە گوتەی میرحەسەن رەحیمی، خێرایی ماتۆڕەکە و سەختی پێکدادانەکە ئەوەندە زۆر بووە کە هەردوو سەرنشینی ماتۆڕەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ