یەکەم رۆژی رەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا

10-03-2024
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی وەزیری ئەوقاف
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی وەزیری ئەوقاف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژی یەکشەممە مانگ بیندراوە، بۆیە رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە. 
 
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هەواڵەکەی راگەیاند. 

وەزیری ئەوقاف گوتی، "لیژنەی بینینی مانگ هاوئاهەنگییان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکە هەبووە و دوای پرۆسەیەکی وردی چاودێری دەرکەوت کە مانگ بە بەڵگەی شەرعی بیندراوە."

لەدوای بینینی مانگ، لیژنەکە رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، 11-3-2024 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە. 

هاوکات سعودیە ئەم ئێوارەیە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە دوایین رۆژی مانگی شەعبان بووە و رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەویی جووتیارانی کورد لە سنووری مادەی 140

هادی عامری بڕیارێکی لە بارەی زەویی جووتیارانی کورد لە خورماتوو دەرکرد

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بەڕێوەبەرایەتیەکانى لە کەرکووک و دیالەو سەلاحەدین ئاگادار دەکاتەوە کە گرێبەستى کشتوکاڵى بۆ ئەو زەوییانە نوێ نەکەنەوە، کە یاسای گەڕانەوەى موڵک و ماڵ دەیانگرێتەوە، سەرۆکى لیژنەى مادەى 140یش بە نووسراوێک ئەو وەزارەتە ئاگادار دەکاتەوە کە خورماتوو دەکەوێتە سنوورى مادەى 140 و زەوییەکانى بە بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیی شۆڕش بەناو کراون.