نێچیرڤان بارزانی بۆ موجتەبا خامنەیی: لەم ئەرکە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەڵێت: "هەرێمی کوردستان خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانە."
 
رۆژی سێشەممە (10-3-2026)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا عەلی خامنەیی، رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
 
لە پەیامەکەدا هاتووە: "بەبۆنەی هەڵبژاردنتانەوە وەک رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین."
 
نێچیرڤان بارزانی جەخت لە خواستەکانی هەولێر بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکاتەوە و دەڵێت: "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا."
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
 
بەڕێز جەنابی ئایه‌توڵڵا سەید موجتەبا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
 
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..
 
بەبۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه‌ وەک رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
 
هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانه‌یه‌تی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا.
 
له‌گه‌ڵ رێزماندا..
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی دوو هێرش بۆسەر هەولێر و سلێمانی

هێرشەکان بەردەوامن؛ 222 درۆن و مووشەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون

بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، هەرێمی کوردستان بە 222 درۆن و مووشەک بۆروومان کراوە. بۆردوومانەکان زیانی گیانی و مادییان هەبووە