هێڵی ئاسمانیی تورکیا گەشتەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

38 خولەک له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەم هەفتەیە هێڵی ئاسمانیی تورکیا گەشتەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رۆژی دووشەممە، 11ی ئایاری 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،  "دوای زیاتر لە دوو مانگ، کۆمپانیای تورکیش ئێیەرلاینز گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە و رۆژی پێنجشەممە 14 ئەم مانگە گەشتی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەبێت".
 
هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارە تورکیش ئێیەرلاینز گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی کەرکووکیش دەستپێبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی گەشتەکە دیاری نەکراوە".
 
پێشتر کۆمپانیای تورکش ئێیەرلاینز هەفتانە دوو گەشتی هاتن و چوون لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە بۆ فڕۆکەخانەی کەرکووک هەبوو.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی (سلێمانی ) ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا بە فەرمی لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێیەرلاینز بۆ فڕۆکەخانەکەمان ئاگادار نەکراوینەتەوە". 
 
لە 28ی شوباتی 2026 بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئاسمانیی عێراق داخرا، دوای 40 رۆژ ئاسمانی عێراق کرایەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەلاحەدین بابەکر، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

گوتەبێژی یەکگرتوو: وەزارەتێکمان لە بەغدا مسۆگەر کردووە

گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و خاڵبەندی، وەزارەتێکیان لە حکومەتی عێراق بەرکەوتووە و د.رێبوار کەریم بەربژێری ئەوان و لایەنە هاوپەیمانەکانیانە بۆ ئەو پۆستە. دەشڵێت: "نەوەی نوێ لە هەولێر و بەغدا بووەتە بەشێک لە یەکێتی."