رووداو دیجیتاڵ
موختاری گوندی سەرکەندی خەیلانیان لە سنووری قەزای هەریر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ درۆن لە سنووری گوندەکەیان خراونەتە خوارەوە.
سەعدی خەیلانی، موختاری گوندی سەرکەندی خەیلانیان بە رووداوی راگەیاند، درۆنەکان دوای کاژێر 12ی شەو خرانە خوارەوە، ژمارەیان سێ درۆن بوو لەلایەن سیستەمی بەرگریی لە ناوچەکە خراونەتە خوارەوە.
سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە، سەعدی خەیلانی گوتی: "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان نەبووە."
کەوتنەوەی ئەو سێ درۆنە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشێکی نوێی مووشەکی لە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر، هەر ئەمشەو درۆنێک لە ئاسمانی کۆمەڵگەی سێبیرانی هەولێر تەقێندرایەوە و پارچەکانی کەوتنە سەر بانی ماڵێکی دانیشتووی کۆمەڵگەکە و ئاگری لێ بەرز بووەوە.
هەروەها ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو لە سۆران رایگەیاند، ئەمشەو حەوت درۆن ئاراستەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کراون، پێنج لەو درۆنانە لە چیای بەنی هەریر و دووانی دیکەیان لە سنووری چیای برادۆست لە قەزای خەلیفان کەوتوونەتە خوارەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ